وەزارەتی پلاندانان گرێبەستی پلانی ستراتیژیی 10ساڵەی واژۆ دەکات
پاشان لە پرێس کۆنفرانسێکی هاوبەشی د. دارا ڕەشید وەزیری پلاندانانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و نوێنەری ڕێکخراوی UNDP ئامانجی ئەو گرێبەست و پلانە ستراتیژییە خرایە ڕوو و لەمبارەوە د. دارا ڕەشید گوتی: "ئێمە بۆ پلانە ستراتییەکان لە بواری توێژینەوەددا هەوڵ دەدەین هاوسەنگییەک لە نێوان شارەزایانی ناوخۆیی و بیانیدا دروست بکەین، چونکە خاوەنی سەرمایەیەکی مرۆڤیی فراوانین و ئێمە بۆ خۆمان دەزانین گرفتەکانمان لە کوێدان و چارەسەرەکان کامانەن".
د. دارا ڕەشید ئاماژەی بەوەش کرد: "ئەم پلانە ستراتیژژە دە ساڵەیەی کە ئێمە لە نێوان 2020هەتا 2030 دامانڕشتووە هەموو سێکتەرەکانی تەندروستی، پەروەردە، کشتوکاڵ و پیشەسازی، ژینگە، کارەبا، ئاو و چالاکیی شارەوانییەکان و وەبەرهێنان کە ئەوانە ئەولەویەتدان".
وەزیری پلاندانان گوتیشی: "بێگومان کاردکردن لەسەر سێکتەرەکان ئەم پلانسی ستراتیژییە، هاوتەریبە لەگەڵ کارنامە و بەرنامەی کاری کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە بە ڕوونی لە هێڵە گشتییەکاندا باسی لێوە کراوە کە حکوومەت لە ماوەی ئەو چوار ساڵە کامە کەرت و سێکتەر پێویستن کاریان لەسەر بکرێت".
هەر لەمبارەوە نوێنەری ڕێکخراوی UNDP ڕای گەیاند: "ئێمە گرنگی بە کەرتی نەوت و غاز دەدەین و پێمان وایە تاکە ڕێگەی چارەسەکردنی کێشە ئابوورییەکانی هەرێمی کوردستان گرنگیدانە بەم کەرتە، ئەم پرۆژەیەش کە ئێمە پێوەی پابەندین و دەمانەووێ لەگەڵ وەزارەتی پلاندانانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جێبەجێی بکەین، هەوڵمان داوە بەرفراوان بێت و تەنیا یەک وەزارەت نەبێت، بەڵکوو هەموو وەزارەتەکان بگرێتەوە، هاوکات وەزارەتی پلاندان بەڵێنیی داوە هاوکاریی تەکنیکی و هونەریی ئەم پرۆژەیە بکات تاکوو کۆمەلگەی نێودەوڵەتیش هاوکار بێت لە چارەسەرکردنی ئەو کێشە ئابوورییانەی کە هەرێمی کوردستان بەدەستییەوە دەناڵێنێت".
باسنيوز
