دیوانی ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆ دەربارەی پلانی ستراتیژیی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دەكات

دیوانی ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆ دەربارەی پلانی ستراتیژیی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دەكات
لەسەر راسپاردەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، دیوانی ئەنجومەنی وەزیران پلانی ستراتیژیی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیی تاوتوێ كرد.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 2/2/2020، لەسەر راسپاردەی مه‌سرور بارزانى، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، دیوانی ئەنجومەنی وەزیران بە سەرپەرشتیی ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوان و ئامادەبوونی هەر یەك له سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون، سەرۆكی دەستەی دەستپاكی، سەرۆكی داواكاری گشتی، سەرۆكی ئەنجومەنی شوورا و نوێنەری دیوانی چاودێری دارایی، پلانی ستراتیژیی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیی تاوتوێ كرد.

لە كۆبوونەكەدا كه چەندین پسپۆر و مامۆستایانی زانكۆ ئامادە ببوون، هێڵە گشتییەكانی بەرنامەی كابینەی نۆیەم سەبارەت به پرۆسەی چاكسازی خرایە ڕوو، هه‌روه‌ها سەرنج و تێبینییەكان بە هەند وەرگیران.

لە كۆبوونەوەكەدا باس لە هەنگاوی كرداری کرا بۆ لابردنی بەربەستەكانی بەردەم پرۆسەی دادپەروەری، شەفافیەت و گەیشتن بە حوكمڕانییەكی باشتر بۆ خزمەتكردنی هاووڵاتیان.

لە كۆتاییشدا بڕیار درا لێژنەیەكی تایبەت بۆ دەوڵەمەندكردنی ستراتیژییەتی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی پێك بهێنرێت و لە كۆتایی مانگی ئاداری ئەمساڵ ڕاسپاردەکانی تەواو بکات.












باسنيوز

Top