قایمقامی چەمچەماڵ ڕێگرییەکەی مەحموود سەنگاوی و براکەی لاهوور جەنگی پەردەپۆش دەکات

قایمقامی چەمچەماڵ ڕێگرییەکەی مەحموود سەنگاوی و براکەی لاهوور جەنگی پەردەپۆش دەکات
قایمقامی چەمچەماڵ ڕێگرییەکەی مەحموود سەنگاوی و براکەی لاهوور جەنگی بە بەکارهێنانی هێز لەبەردەم گەیشتنی غاز لە چەمچەماڵەوە بۆ هەولێر پەردەپۆش دەکات، لە کاتێکدا بەڵگەی ڤیدیۆیی و زانیاریی پشتڕاستکراوە لەمبارەیەوە هەن.

هەرچەندە تۆماری ڤیدیۆیی ڕێگریکردنی هێزێکی چەکداری کە بەپێی زانیارییەکان سەر بە مەحموود سەنگاوی و پۆڵادی برای لاهوور جەنگین، لە گەیشتنی غاز لە چەمچەماڵەوە بۆ هەولێر و دهۆک هەیە و گوتەبێژی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش جەختی کردووەتەوە کە کەسانی دەستڕۆیشتوو لە گەرمیان و سلێمانی نایەڵن کێشەی گرانبوونی غاز چارەسەر ببێت، قایمقامی چەمچەماڵ لە پێناو پەردەپۆشکردنی ئەم کارەی بەرپرسەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، هاتە سەر هێڵ.

ڕەمەک رەمەزان، قایمقامی چەمچەماڵ کە نازاندرێت ئاخۆ لە ژێر فشاری بەرپرسەکانی یەکێتیدا یاخود لە پێناو بەرژەوەندییەکی تایبەت، لێدوانێکی بۆ میدیای فەرمیی حزبەکە داوە و ڕەتی کردووەتەوە کە هیچ کێشەیەک لە پرۆسەی گواستنەوەکەدا هەبووبێت.

گازاندەی ئەوەشی کردووە کە حکوومەت لە کاتی تەندەرەکاندا بۆچوونی ئیدارەی چەمچەماڵی وەرنەگرتووە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە گوتەبێژی فەرمیی حکوومەت، قایمقامی هەولێر، ڕزگار محەمەدی پەرلەمانتاری گۆڕان، شێرکۆ جەودەتی پەرلەمانتاری کۆمەڵی ئیسلامی، فراکسیۆنی پارتی، محێدین حەسەن، سەرۆکی فراکسیۆنی ئازادی و چەندان بەرپرسی دیکە جەختیان لە ڕێگریکردنی هێزێکی چەکداری کەسانی دەستڕۆیشتوو لە گەرمیان و سلێمانی ڕێگرییان لە گەیشتنی غاز لە چەمچەماڵەوە بۆ هەولێر کردووە و بەڵگەی ڤیدیۆییش لەمبارەیەوە لە (باسنیوز)ەوە بڵاو کراوەتەوە.









باسنیوز

Top