وەزیری دارایی: ئەولەویەتمان سەركەوتنی پرۆسەی چاكسازی و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵییە

وەزیری دارایی: ئەولەویەتمان سەركەوتنی پرۆسەی چاكسازی و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵییە
ئەمڕۆ سێیەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوە چوو و تێیدا وەزیری دارایی جەختی کردەوە ئەولەویەتی كاری وەزارەت سەركەوتنی پرۆسەی چاكسازی و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵییە.

ئەمڕۆ یەكشەممە 2/2/2020، بە سەرپەرشتیی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی حكویمەتی هەرێمی كوردستان، لە دیوانی وەزارەت، سێیەمین كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزارەتی دارایی و ئابووری بەڕێوە چوو.

لە كۆبوونەوەكەدا وەزیری دارایی و ئابووری پیرۆزبایی كاری نوێی لە "ڕابەر سدیق" وەك بریكاری وەزارەت و "مریەم عوسمان" وەك بەڕێوەبەری گشتیی ژمێركاری بە (وەكالەت) كرد و باس لە دۆخی دارایی و یاسای چاكسازی و پلانی ئایندە كرا.

لەمیانەی كۆبوونەوەكەدا ئەندامانی ئەنجوومەنی وەزارەت هەڵسەنگاندنیان بۆ كاری شەش مانگی ڕابردووی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان كرد، هەروەها پێشنیار و بڕیاری گونجاو درا بۆ ئایندەی كاری وەزارەت. لە كۆتاییدا وەزیری دارایی و ئابووری ئاماژەی بەوە كرد" كە ئەولەویەتی كاری وەزارەت سەركەوتنی پرۆسەی چاكسازی و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵییە و دووپاتیشی كردەوە كە سەركەوتنەكان و گەیشتن بە ئامانجەكان تەنها بە كاری پێكەوەیی بەدەست دێت".











باسنيوز

Top