ئاگادارییه‌ك له هاتوچۆى سلێمانییه‌وه بۆ شۆفێران
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2/2/2020، په‌یجى ڕادیۆى فه‌رمیی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى سلێمانى، ئاگادارییه‌كى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "ئاگاداری شۆفێران ده‌كه‌ین، ئێستا هاتوچۆ به شاخی گوێژه‌دا به‌هۆی به‌فر و به‌ستنی رێِگاكه‌وه مه‌ترسیداره".
باس له‌وه‌ش كراوه، له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره باشتره شۆفێران ڕێگای سه‌ر چیای گۆێژه به‌كار نه‌هێنن و ته‌نیا له تونێلی پێشڕه‌وه و (تونێلی ئه‌زمه‌ڕ) هاتوچۆ بكه‌ن.
باسنيوز
