گرووپێکی چەکداری هەڕەشەی سووتاندنی کۆمپانیایەکی بەغدا دەکات
ماڵپەڕی (سۆمەرییە نیوز) لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنیی عێراقی بڵاوی کردووەتەوە، کە چەکدارەکان هەڕەشەی سووتاندنی کۆمپانیای ئەندازیاری بۆ پیشەسازییە کارەباییەکانیان داوە.
سەرچاوەکە ژمارەی چەکدارەکان و هۆکاری هەڕەشەکەیان بە سووتاندنی کۆمپانیاکە، ئاشکرا نەکردووە.
بەهۆی ناکارایی هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی عێراق، دەیان گرووپ و میلیشیای چەکداریی توندڕەو، تاوانکاری و تیرۆریستی لە بەغدا و شارەکانی دیکەی ئەو وڵاتە بڵاو بوونەتەوە، کە بە ئارەزووی خۆیان و بەپێی بەرژەوەندیی ئەو لایەنەی کاری بۆ دەکەن، کردەی تاوانکاری و تیرۆریستی ئەنجام دەدەن.
باسنيوز
