وەزارەتی ناوخۆ نوێترین ڕێنمایی هێنانی ئۆتۆمبێل بڵاو دەكاتەوە
وەزارەتی ناوخۆ لە ڕێگەی نووسراوی (2700) لە 30/1/2020 مەرجە گشتییەكانی هاوردەكردنی ئۆتۆمبیلی بڵاو كردەوە، نووسراوەكە كە واژۆی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆى بهسهرهوهیه، لە چەند خاڵێك پێك هاتووه، ئهمانهى خوارهوه بهشێك له خاڵهكانن:
• دەبێت (coc) ئۆتۆمبێلەكان لە كۆمپانیا كوالێتییەكانی دەروازەكان مۆر و پشتڕاست بكرێنەوە.
• سەبارەت بە ئامێری (زراعی و انشائی) تاوەكوو 15/3/2020، لەلایەن تاقیگهكانی كوالێتیی دەروازەكانەوە بڕوانامەی (coc) داوا نەكرێت و لە دەروازەكان پشكنینی كوالێتییان بۆ بكرێت، لەدوای ئەو بەروارەوە بە بێ بڕوانامەی (coc) لەكاتی هاوردەكردن ڕێگە نەدرێت.
• دەبێت دەبڵ (ئێرباگ) و (ABS) ی هەبێت واتە شوفێر و تەنیشت شۆفێر، ئۆتۆمبێلی پاس كە كوشنی لای شۆفێری نەبێت بە یەك ئێرباگ ئاساییە داخڵ بكرێت كە لای شۆفێرە.
• ئۆتۆمبێلی كلاسیك بە هەمان ڕێنمایی پێشوو داخڵ دەبێت و كڕین و فرۆشتنی پێوە ناكرێت.
• هێنانە ژوورەوەی ئۆتۆمبێلی خوار مودێل تەنیا لە دەسەڵاتی وەزیری ناوخۆ و وەزارەتی دارایی دەبێت.
• ئۆتۆمبیلی كارەبا هەجین بە ڕسووماتی 4 پستۆن تۆمار دەكرێت.
• هەڵە لە مەنەفێستی ئۆتۆمبێلی تۆماركراو، یان تۆماری یەكەمین جار لەلایەن بەرێوەبەرایەتیی گومرگی پارێزگاكان چارەسەری دەكرێت.
• گشت ئەو ئۆتۆمبێلانەی بە سووتەمەنیی (بەنزین /گاز /غاز /كارەبا) كار دەكەن داخڵ دەكرێن بە پێی ڕێنماییەكان.
باسنيوز
