شێرکۆ جەودەت: هێزێکی چەکدار لە گەرمیان ڕێگەیان لە گواستنەوەی بڕە غازی هەولێر گرتووە
شێركۆ جهودهت، ئەندامی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان و سهرۆكى لێژنەی پیشهسازى و وزه و سهرچاوه سرووشتییەکانی پهرلهمان رایگەیاند، ”ئاگادارین هێزێکی چەکدار لە سنووری گەرمیان، ڕیگە بە گواستنەوەی بڕە غازی هەولێر نادات“.
ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ئەوان سەرقاڵی بەدواداچوون لەبارەی ڕووداوەکە.
هۆکاری ئەم دۆخەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە هێزەکان بە تەواوەتی نەبوونەتە هێزی نیشتمانی، ”ئەگینا هێزی چەکدار چۆن دەتوانێت ئەو کارە بکات؟ لە کاتێکدا حکوومەت خۆی بڕیاری لەسەر داوە“.
دووپاتیشی کردەوە کە ئەوان لە لێژنەکەیاندا بەدواداچوونی جددی بۆ کەیسەکە دەکەن و بە پێویستیشی زانی، ”ههموو لایهك پشتیوانی ههوڵهكان بن بۆ ئهوهى ئهم دۆخه كۆتاىی پێبهێنرێت".
پێشتر نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر بە میدیاکانی راگەیاند کە ڕۆژی شەممە ١ی شوباتی ٢٠٢٠، هێزێکی چەکداری ناسراو، خاوەنی ئەو کۆمپانیایەیان ڕفاندووە کە ئەرکی دابینکردنی بڕە غازی هەولێرە و لێیانداوە و ئەزیەتیان داوە و ڕێگەیان لە گەیشتنی غاز بۆ هەولێر گرتووە.
هەر ئەمڕۆ ڕزگار محەمەد، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای کرد کە ئەو هێزە سەر بە مەحموود سەنگاوی بووە.
بەپێی زانیارییەکان، ئەو هێزەی ڕێگەی لە گەیشتنی غاز بۆ هەولێر گرتووە، سەر بە مەحموود سەنگاوی و پۆڵاد جەنگی، برای لاهوور جەنگین و هۆکارەکەش ئەوەیە کە دەیانەوێت پڕۆژەکە بە کۆمپانیایەکی خۆیان بدرێت.
باسنیوز
