سبەی پەرلەمانی کوردستان چەند ڕاسپاردەیەک بۆ حکوومەت دەنێرێت

 سبەی پەرلەمانی کوردستان چەند ڕاسپاردەیەک بۆ حکوومەت دەنێرێت


بڕیارە سبەی دووشەممە٣ی٢ی٢٠٢٠ لیژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری لە پەرلەمانی کوردستان، لەبارەی راسپاردەکانی پەرلەمان بۆ شایستە داراییەکانی جووتیاران کۆ ببێتەوە و دواتر راسپاردەکان بنێردرێنە ئەنجوومەنی وەزیران.

شوان کەریم، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە لیژنەی کشتوکاڵ راگەیاند: "سبەی لیژنەکەمان لەسەر ئامادەکردنی راسپاردەکان کۆ دەبێتەوە و دوای ئەوەی راسپاردەکان تەواو بوون، رادەستی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان دەکرێن بۆ ئەوەی بۆ جێبەجێکردنیان بدرێنە حکوومەتی هەرێمی کوردستان".

گوتیشی یەکێک لە راسپاردەکان تایبەتە بە پێکھێنانی لیژنەیەکە بۆ ئەوەی حکوومەت لیژنەیەک پێک بھێنێت بۆ وەرگرتنەوەی شایستە دارایەکانی جوتیاران.

گوتیشی: "یان لیژنەیەکی تایبەتی بۆ پێک دەھێنرێت، یان دەخرێتە سەر بەرنامەی گفتوگۆکانی ھەولێر و بەغدا و لیژنەی دانوستانکار بیکاتە تەوەرێکی سەرەکیی گفتوگۆکان".

ئەو ئەندامەی لیژنەی کشتوکاڵ گوتیشی: "حکوومەتی عێراق شایستەی دارایی سێ ساڵ جووتیارانی لایە و بڕەکەی نزیکە٥٦٠ ملیار دینارە".









باسنیوز
Top