داعش دوو هاونیشتمانیی کورد لە خورماتوو دەڕفێنێت

داعش دوو هاونیشتمانیی کورد لە خورماتوو دەڕفێنێت
ئەمشەو لە سنووری ناوچەی داودەی سەر بە شارۆچکەی خورماتوو لە نزیک ناڵەشکێنە، دوو برا لەلایەن چەکدارانی داعشەوە رفێندران.

جەمال ساڵح، بەڕێوەبەری شارۆچکەی زنانە راگەیاند، "رفێنراوەکان کوردن بە ناوەکانی قانع جەلال عیسا و هێمن جەلال عیسا و لەلایەن چەکدارانی داعشەوە بە ئۆتۆمبێلەکەیانەوە کە لەجۆری مەرزییەیە، رفێنراون".

بەڕێوەبەری شارۆچکەی زنانە ئاماژەی بەوە کرد، "ئەم دوو هاونیشتمانییە لەگەڵ منداڵ و هاوژینەکانیاندا لەکاتی گەڕانەوەیان لە لەوەڕاندنی ئاژەڵ کەوتوونەتە بۆسەیەکی چەکدارانی داعشەوە و هەردووکیان رفێنراون و هاوژین و منداڵەکانیان ئازادکراون".

هەروەها دوێنێ شەو (هەینی 31-01-2020) لە گوندی قەرەیاتاغ لە رێگەی قەرەتەپە و گوڵاڵە چەند چەکدارێک بازگەیەکی ساختەیان دانابوو و حەوت هاووڵاتییان رفاند.
Top