روونكردنەوە لە بارەی پێدانی كاتژمێرەكانی كارەبا دەدرێت

روونكردنەوە لە بارەی پێدانی كاتژمێرەكانی كارەبا دەدرێت
لە بارەی پێدانی كاتژمێرەكانی كارەبا و كاریگەری شەپۆڵى سەرما لەسەر كارەبا چەند زانیارییەك ئاشكرا دەکرێت.

حسێن حەمەد، بەرێوبەری گشتی كارەبای هەولێر رايگەیاند: "بە تێكڕا لە شەو و رۆژێكدا 10 تاوەكو 11 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی بە دانیشتووانی پارێزگای هەولێر دەدرێت، جگە لەو شوێن و گەڕەكانەی كە كێشەی بارزۆری لەسەر تۆڕەكانی كارەبامان هەیە".

گوتیشی: "ئەو شوێنانەی بارزۆریان لەسەر هەیە كەمتر لە 10 كاتژمێر كارەبایان پێ دەدرێت، كێشەی زۆریان بۆ ئەوە دەگەرێتەوە زیاد لە پێویست كارەبا بەكار دەهێندرێت".

بەرپرسەكەی كارەبا لە بارەی ئەو شەپۆڵە سەرماوسۆڵەی ئێستا هاتووەتە كوردستان و كاریگەری لەسەر كارەبا گوتی: "هەرچەندە پلەكانی گەرما داببەزن باری كارەبا قورستر دەبێت، كە باری قورس بێت پێدانی كاتژمێرەكانی كارەبا كەم دەبنەوە، لە لایەكی تریش دەبێتە فشارێكی زۆر لەسەر تۆڕەكانی كارەبا، وا دەكات كارەبا بە خراپی و پچڕ پچڕی بگاتە هاووڵاتییان".










باسنيوز


Top