دووكان.. بەفری زۆر دەبێتە ئاستەنگی هاتوچۆ بۆ هاووڵاتیان
قایمقامیەتی قەزای دووكان، لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕای گەیاندووە: "بەفربارین ئاستەنگی بۆ هاتوچۆی هاووڵاتیان دروست كردووە و لە چەند ڕێگەیەكی سەرەكی تیمەكانی شارەوانی و كۆمپانیای شكار سەرقاڵی پاككردنەوەی ڕێگەوبانەكانن".
بەپێی ڕاگەیەندراوەكە "ڕێگەی شاخی دابان و گوندەكانی دۆڵی جافایەتی لە سنووری شارەدێی سوورداش بەهۆی بەفربارینەوە ئاستەنگی بۆ هاتوچۆی هاووڵاتیان دروست كردووە و ئێستا تیمەكانی شارەوانی و كۆمپانیای شكار لە هەوڵی پاككردنەوەی ڕێگەكە دان".
لەلایەكیترەوە بەڕێوەبەرایەتیی شارەدێی سوورداش، لە ئاگادارییەكدا كە ڕای گەیاندووە "داوا لە هاووڵاتیان و شۆفێران دەكەین خۆیان بەدوور بگرن لە هاتوچۆ بەسەر ڕێگەی شاخی دابان و مێرگەپان بۆ ئەوەی لە ڕووداوی نەخوازراو بەدوور بن".
باسنيوز
