چوار ھاووڵاتیی چینی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر گەڕێندرانەوە

چوار ھاووڵاتیی چینی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر گەڕێندرانەوە
بەرێوەبەری بەشی پاسپۆرت لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ شەممە ١ی شوباتی ٢٠٢٠، چوار ھاووڵاتیی چینی بۆ وڵاتی خۆیان گەڕێندراونەتەوە.

رزگار ئەفەندی، بەڕێوەبەری پاسپۆرت لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر رايگەیاند، ئەمڕۆ لە فرۆکەخانەی ھەولێر، رێگە نەدرا چوار ھاووڵاتیی چین بێن ھەرێمی کوردستان.

ڕوونیشی کردەوە کە ڕێکارەکانیان بەردەوام دەبێت و ڕێگە نادەن بە هاووڵاتیانی چین و ئەو بیانییانەی کە دوای ١٤ی ١ی ٢٠٢٠ سەردانی چینیان کردووە.

جەختیشی کردەوە کە ئەو کەسانە تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەبوون، بەڵکوو ڕێکارەکەی حکوومەت بۆ خۆپاراستنە لە ڤایرۆسەکە و هەر کەسێک دەگرێتەوە کە لەو بەروارەوە لە چین بووبن.











باسنيوز


Top