مەسرور بارزانی تاجەگوڵینەی لەسەر مۆنیومێنتی شەهیدانی 1ی شوبات دانا

مەسرور بارزانی تاجەگوڵینەی لەسەر مۆنیومێنتی شەهیدانی 1ی شوبات دانا
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تاجەگوڵینەی لەسەر مۆنیومێنتی شەهیدانی ١ی شوبات دانا.

بەیانیی ئەمڕۆ شەممە 1ی شوباتی 2020، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەشداری لە مەراسیمی 16 ساڵەی شەهیدانی 1ی شوبات کردەوە کە لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان لە هەولێر بەڕێوە چوو.

لە میانی بەشداریکردنەکەیدا، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، تاجه‌گوڵینه‌ی له‌سه‌ر مۆنیومێنتی شه‌هیدان دانا.

پێش نیوەڕۆی ڕۆژی 1ی شوباتی 2004، ھەردوو بارەگای لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان و مەڵبەندی سێی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ھەولێر كرانە ئامانجی تیرۆریستان کە ئەوكاتە خەڵكی بە مەبەستی جەژنە پیرۆزە، سەردانی هەردوو بارەگایان کردبوو، لە ئەنجامیشدا زیاتر لە 100 سەركردە و كادیر و ھاووڵاتی شەھید بوون.










باسنيوز

Top