وەزارەتی شەهیدان: خوێنی شەهیدانی یەکی شوبات بووە هۆی یەکڕیزی و تەبایی گەلەکەمان
لەمبارەوە بەرەڤان حەمدی، بریکاری وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە وتارێکدا بە بۆنەی شازدەیەمین ساڵیادی یەکی شوبات گوتی: "ئەمڕۆ لێرە کۆ بووینەتەوە هەتا ڕێز لە یاد و بیرەوەیی 103 شەهیدی کارەساتی یەکی شوبات بگرێن کە ١٦ ساڵ لەمەوبەر و لەناو دوو بارەگای لقی دووی پارتی و مەڵبەندی سێی یەکێتی لە هەولێر ڕوویان دا. بێگومان خوێنی قوربانیانی یەکی شوبات بووە هۆی یەکڕێزی و تەبایی گەلەکەمان".
بریکاری وەزارەتی شەهیدان گوتیشی: "بنیاتنانی ئەو ئارامی و ئاسایش و خوشگوزەرانییەی کەلە هەرێمی کوردستان هەیە، لە سایەی قوربانیدان شەهیدان و خۆڕاگریی خەڵکی کوردستان و پێشمەرگە قارەمانەکان بووە".
بەرەڤان حەمدی گوتیشی: "ڕێوڕەسمی ئەمڕۆمان تەنیا تایبەتە بە دانانی تاجەگوڵینە و بۆ ئەم مەبەستەش شەش تاجەگوڵینەمان ئامادە کردووە کە بە شێوەی پرۆتۆکۆلی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان، حزب و لایەنە سیاسییەکان، کونسوول و نوێنەرایەییە بیانییەکان و کەسوکاری شەهیدان و قوربانییەکان و ڕێکخراو و دامەزراوەکان، تاجەگوڵینە لەسەر مۆنۆمێنتی شەهدانی یەکی شوبات دادەنێن".
باسنيوز
