گوتەبێژی حکوومەت: لە ٩٠ رۆژدا یاسای چاکسازی دەخرێتە واری جێبەجێکردنەوە

 گوتەبێژی حکوومەت: لە ٩٠ رۆژدا یاسای چاکسازی دەخرێتە واری جێبەجێکردنەوە
گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕای دەگەیەنێت، چاوەڕوانی پەسەندکردنی یاسای چاکسازی دەکەن لە لایەن سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانەوە و دواتر لە ٩٠ ڕۆژدا دەخرێتە واری جێبەجێکردنەوە.

جووتیار عادل، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاند، ئەوان چاوەڕوانن یاسای چاکسازی لە لایەن سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانەوە پەسەند بکرێت، دواتر لە وەقایعی کوردستانیدا بڵاو دەکرێتەوە و ڕێنمایی و پەیڕەوی تایبەت بە جێبەجێکردنی دەردەکرێت و ڕەوانەی وەزارەتەکان دەکرێت.

ئەوەشی ئاشکرا کرد کە پاش پەسەندکردنی پڕۆژەیاساکە و بڵاوکردنەوەی لەو ڕۆژنامەیە، لە ماوەی ٩٠ ڕۆژدا دەخرێتە واری جێبەجێکردنەوە.

یاسای چاکسازی لە مووچە و دەرماڵە و خانەنشینی، وەک بەشێک لە کارنامەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە لایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە وەک پڕۆژەیەک ڕەوانەی پەرلەمانی کوردستان کرا و دواتر لە چەند کۆبوونەوەیەکدا پەرلەمان پەسەندی کرد.


باسنيوز
Top