سه‌ركرده‌یه‌كى گۆڕان: ئه‌م كابینه‌یه‌ی حکوومەت كارى باشى كردووه
نورى حاجى فه‌تاح، ئه‌ندامى جڤاتى گشتىی بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، ڕاى گه‌یاند: "دواى هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان، بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان خواستى ئه‌وه‌ى هه‌بووه كه به‌شدارىی كابینه‌ى نوێى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بكات، بێگومان له كۆبوونه‌وه‌ى جڤاتى نیشتمانىدا بڕیار درا گۆڕان به‌شداریی حکوومەتی نوێ بكات“.
باسیشی لەوە کرد کە ئێستا تیمى گۆڕان لە نێو حكوومه‌تدا كار ده‌كه‌ن کە ئەو بە ”کاری باش“ وەسفی کرد و جەختی کردەوە کە ”قسه‌ى ئه‌ندامێكى جڤاتى نیشتمانى، هیچ كات گوزارشت له بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ناكات".
ئەو سەرکردەیەی گۆڕان پێیوایە، ”كاره‌كانى ئه‌م كابینه‌یه به شێوه‌یه‌كى باش به‌ڕێوه ده‌چێت، ئه‌گه‌ر حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئاینده كارى باشتر بكات، ڕه‌نگه خه‌ڵكى كوردستان ئه‌م ورده گله‌ییه لاوه‌كییانه‌ى ئێستاى نه‌مێنێت".
ئەوەشی نەشاردەوە کە ئەگەر گۆڕان گازاندەی لە کارەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەبێت، لە ڕێگه‌ى ڕێكخه‌رى گشتی و گوته‌بێژی فەرمییەوە ڕای گشتی ئاگادار دەکاتەوە، به‌ڵام كاتێك ئه‌ندامێكى جڤاتى گشتى یان نیشتمانى قسه‌یه‌كى له‌و جۆره ده‌كات، بۆچوونى خۆیه‌تى و گۆڕان لێی به‌رپرسیار نییه".
ئەم قسانەی نووری حاجی فەتاح دوای ئەوە هات کە چالاک موهەندیس، ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان چەند ڕۆژێک لەمەوبەر هەندێک قسەی ناراستی لە بارەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کردبوو.
پێشتر جووتیار عادل، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا قسەکانی چالاک موهەندیسی بە ”بێ بنەما و دوور لە ڕاستی“ وەسف کرد و رای گەیاند: ”ئێمە ئەو تۆمەتە بێ ویژدانانە بە تووندی رەتدەکەینەوە و حکوومەتی هەرێمی کوردستان قەبووڵ ناکات خەڵکانێکی هاوشێوەی چالاکی موهەندیس کە بە فیتی کەسانی تر هەڵدەسووڕێنرێن، بەشداری لە حکوومەتدا بکەن تاکوو بڵێن لە ئەدای حکوومەت رازین یان نا“.
جەختیشی کردەوە کە بزووتنەوەی گۆڕان لە لای حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەو سەرکردایەتی و کەسە خاوەن هەڵوێست و ئەو وەزیرانەن کە لە حکوومەتدا بەشدارن و ئەندام و لایەنگرە نیشتمانپەروەرەکانیانن. چاکسازیش بەرنامەی سەرەکیی حکوومەتە و موزایەدەی ئەو جۆرە کەسانە، لە دەسکەوتەکانی حکوومەت و متمانەی خەڵک بە حکوومەت کەم ناکاتەوە.
باس‌نیوز
