ڕانیە.. پرۆژەیەكی كارەبا بە بڕی زیاتر لە 178 ملیۆن دینار جێبەجێ دەكرێت
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 30/1/2020، بەرێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "لەسەر بودجەی داهاتی كارەبای بەرێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی و بەپێی گرێبەستێك كە لەگەڵ كۆمپانیایەك ئەنجام دراوە، بە بڕی 178 ملیۆن و 369 هەزار و 750 دینار، پرۆژەیەكی كارەبا لە ڕانیە جێبەجێ دەكرێت".
باس له‌وه‌ش كراوه، پرۆژه‌كه بریتییە لە دانانی تۆڕی نوێ لە گەڕەكی چوارچرا لە ڕانیە وێستگەی 132 ڕانیە، فیدەری 39+42.
له ڕاگهیاندراوهكهدا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، بڕیار وایه پرۆژەكە لەماوەی 40 ڕۆژدا تەواو بێت و لەلایەن كۆمپانیای (ژیكاڵ) جێبەجێ دەكرێت.
باسنيوز
