بێگەرد تاڵەبانی: لە کەرتی کشتوکاڵدا چەند پرۆژەیەکمان داوەتە ئەنجوونی وەزیرانی هەرێمی کوردستان

 بێگەرد تاڵەبانی: لە کەرتی کشتوکاڵدا چەند پرۆژەیەکمان داوەتە ئەنجوونی وەزیرانی هەرێمی کوردستان


ئەمڕۆ وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پرێس کۆنفرانسێکدا لەناو بینای پەرلەمان باسی لە پێشنیار و ڕاسپاردەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ بۆ حکوومەت و پەرلەمان کرد.

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئامادە دەبێت و لەمبارەوە لە پرێس کۆنفرانسێکدا گوتی: "ئێمە لەبارەی گرفت و کێشەی جووتیارانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق لە هەماهەنگیداین و پێویستە بە هاوکاریی وەزارەتی بازرگانیی عێراقی بێت و ئەمەش بەو مانایە نییە کە ئێمە خۆمان لە بەرپرسیارێتیی ماف و شایستە دارایی و یاساییەکانی جووتیارانی خۆمان بدزینەوە، چونکە ئەوە ئەرکی ئێمەشە وەک وەزارەتی کشتوکاڵ هاوکاریان بین خو خزمەتیان بکەین".

گوتیشی: "ئێمە لە دوو هەفتەی ئایندەدا سەردانی بەغدا دەکەین و لە هەمانکاتیشدا مەلەفی خۆمان ئامادەیە و لە سەرەتای کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە حکوومەت لە چوارچێوەی دانوستان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی، پرسی گرفتی شایستە داراییەکانی جووتیاران یەکێک بووە لەو پرسانەی کە وەزارەتی کشتوکاڵ بە نامە داویە بە شاندی دانوستانکاری و لەناو پاکێجی حکوومەتدا بووە".

بێگەرد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەش کرد: "ئێمە ئێستا دەچێن و لە کۆبوونەوەی پەرلەماندا بەشداری دەکەین و هەموو نووسراە و بەڵگە فەرمییەکان دەخەینە ڕوو و هەموو ئەو گرفتانە لەناو هۆڵی پەرلەمان باسیا دەکەین".

ئێمە هەر لە سەرەتای دەستبەکاربوونی ئەم کابینەیەوە پرۆژەیەکمان ئامادە کردووە و بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانمان بەرز کردووەتەوە و لە یەکێک لە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستاندا ئەم پرۆژەیە پەسەند کرا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کۆبوونەوەیەکی وەزارەتە پەیوەنیدارەکان کرا کە میکانیزمی جێبەجێکردنی پرۆژەکە خرایە بەرباس".

ئاماژەی بەوەش کرد: "ئەوان چەند بژارەیەکمان و پێشنیاریان داوەتە ئەنجومەنی وەزیران و هەست دەکەم دوو لەو بژارانە پەسەند دەکرێن".

بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە بە ئامادبوونی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاەوەکانی ئاوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لیژنەی کشتوکاڵ و ئاودێریی لە پەرلەمان پرسی شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بخرێتە بەرباس و ڕاسپاردەیەک بدرێتە حکوومەت بۆ چارەسەکردنی گرفتەکانیان".




باسنيوز
Top