له هه‌ولێر ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكى زۆرى ته‌حیندا ده‌گیرێت
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 30/1/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی چاودێریی بازرگانیی هه‌ولێر، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا ئاماژه به‌وه دراوه: "دوێنێ چوارشه‌ممه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان ده‌ستى به‌سه‌ر بڕێكى زۆرى ته‌حیندا گرت، کە كێشه له به‌روارى دروستكردنى هه‌بوو".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه هاووڵاتییان ئاگادار ده‌كاته‌وه، لە هەبوونی دیاردەى لەم شێوەیه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی چاودێریی بازرگانیی هه‌ولێر ئاگادار بکەنەوە.
باسنيوز
