وتەبێژێك بەناوی سەرۆكایەتی هەرێم لێدوانێكی رۆژنامەوانی بڵاودەكاتەوە
وتەبێژەكەی سەرۆكایەتی هەرێم دەڵێت،"بۆچونێك ده‌رباره‌ى ڕيفراندۆم به ناوى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه خراوه‌ته‌ڕو كه به ته‌واوى و به ئه‌نقه‌ست مانا و مه‌به‌ستى قسه‌كانى ده‌ستكارى كراوه و به‌ڕێزيان به هيچ شێوه‌يه‌ك ئه‌و وشه و ده‌سته‌واژانه‌ى بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌كارنه‌هێناوه."
دەقی لێدوانەكە:
هاوينى ساڵى ڕابردووى 2019، وهرزنامهى توێژينه‌وه‌ى سياسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى تاران (فصلنامه مطالعات سياست خارجى تهران) له ژماره (13)ى خۆي‌دا، چاوپێكه‌وتنێكى له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بڵاوكردووه‌ته‌وه كه هه‌ندێ له ده‌زگاكانى ڕاگه‌ياندن تازه به تازه بڵاوى ده‌كه‌نه‌وه!
تيايدا بۆچوونێك ده‌رباره‌ى ڕيفراندۆم به ناوى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه خراوه‌ته ڕوو كه به ته‌واوى و به ئه‌نقه‌ست مانا و مه‌به‌ستى قسه‌كانى ده‌ستكارى كراوه و به‌ڕێزيان به هيچ شێوه‌يه‌ك ئه‌و وشه و ده‌سته‌واژانه‌ى بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌كار نه‌هێناوه.
وته‌بێژێك له سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان
29/1/2020
خەندان
