سەرۆك بارزانی و نوێنەری سەرۆكی رووسیا كۆبوونەوە
پێش كەمێك سەرۆك بارزانی و میخایل بۆ‌گدانۆڤ بۆ تاوتوێكردنی چه‌ند پرسێكی جێی بایه‌خی نێوان كورد و رووسیا كۆبوونه‌وه.
ئه‌مڕۆ میخائیل بۆ‌گدانۆڤ به سه‌ردانێكی فەرمی گه‌یشته هەرێمی كوردستان، لە هه‌ولێر له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كۆبووه‌وه.
بۆ‌گدانۆڤ بە سەرۆكایەتیی شاندی باڵای رووسیا ئەم سەردانەی بۆ هەرێمی كوردستان ئەنجام داوە، بە بێ ئەوەی سەردانی بەغدا بكات.
باسنيوز
