پەرلەمانتارێک: پێشبینی دەکرێت ماوەی ساڵێک بۆ ئەنجوومەنی کۆمیسیاران درێژ بکرێتەوە

پەرلەمانتارێک: پێشبینی دەکرێت ماوەی ساڵێک بۆ ئەنجوومەنی کۆمیسیاران درێژ بکرێتەوە
بڕیاردەری لیژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان ڕای دەگەیەنێت بەھۆی دەستپێکردنی پشووەکان، پەرلەمان چارەسەری کێشەی یاسایی ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی سەر بە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی دەخاتە مانگی سێ و دەشڵێت پێشبینی دەکات و ماوەی ساڵێکیان بۆ درێژ بکرێتەوە.

جەلال محمەد ئەمین، بڕیاردەری لیژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان، ڕايگەیاند: "نامەکەی کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن و راپرسی لە ھەرێمی کوردستان، لەلای دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانە و داوای چارەسەری کێشەکەیان کردووە کە کەوتوونەتە بۆشایی یاساییەوە".

گوتیشی: "پەرلەمانی کوردستان، بۆ ماوەی مانگێک دەکەوێتە پشووی زستانەوە، بۆیە لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزی یاسادانان، دەستەی سەرۆکایەتی داوا لە لیژنەی یاسایی دەکات رێکارەکان بگرێتە بەر".

ئەو پەلەمانتارە دەشڵێت دەشڵێت: "پێشبینی دەکرێت تەمەنی یاساییان ماوەی ساڵێک بۆ درێژ بکرێتەوە تا ئەوکاتەی پەرلەمان و لایەنەکان لەسەر کۆمیسیۆن دەگەنە رێککەوتن لەسەر دابەشکردنەوەی ئەندامانی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران".











باسنيوز

Top