پێنجوێن.. تەرمی هاووڵاتییەک دۆزراویەوە

پێنجوێن.. تەرمی هاووڵاتییەک دۆزراویەوە
لە گوندێکی شارەدێی "گەرمک" لە سنووری قەزای پێنجوێن، تەرمی هاووڵاتییەکی نەناسراو دۆزرایەوە.

لوقمان لەتیف، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی پێجوێن ڕايگەیاند: "کاتژمێر ٨ ی شەوی ڕابردوو تەرمی هاووڵاتییەکی نەناسراو گەیەندرایە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەمان".

گوتیشی: "دوای ئەوەی لەلایەن شوانێکەوە پۆلیسی گەرمک لە بوونی تەرمێک ئاگادار کراوەتەوە، تەرمی ئەو هاووڵاتییە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە".

بە گوتەی لوقمان لەتیف تەمەنی هاووڵاتییەکە نزیکەی ٤٠ ساڵە و ئاژەڵی دڕندەش بەشێکی زۆر لە لەشیان خواردووە.









باسنيوز


Top