حکوومەتی عێراق لیژنەیەک بۆ چارەسەری کێشەی ناوچە کوردستانییەکان پێک دەھێنێت
لەبارەی کێشەی زەویی جووتیاران و کێشەکان لە سنووری ماددەی١٤٠ فارس عیسا، گوتیشی: "وەزارەتی دادی عێراق و دادگای باڵای عێراق بۆ بەدواداچونی ئەو کێشانە، لیژنەیەکیان پێک ھێناوە".
سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کرد: "سەرجەم ئەو زەوییانەی لەلایەن عەرەبە ھاوردەکانەوە دەستیان بەسەر گیراوە، بڕیارەکەیان ھەڵدەوەشێندرێتەوە و رێگریش دەکرێت لە داگیرکردنی زەویی جووتیاران".
داوی رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر، ھەڵمەتی داگیرکردنی زەویی جووتیارانی کورد لە سنووری ماددەی١٤ لەلایەن عەرەبی ھاوردەوە و بە ھاوکاریی سوپای عێراق و لە پارێزگای کەرکووک بە فەرمانی ڕاکان جبووری دەستی پێ کردووە.
باسنيوز
