وەزارەتی تەندروستی ڕەتی دەکاتەوە هیچ حاڵەتێکی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمار کرابێت

 وەزارەتی تەندروستی ڕەتی دەکاتەوە هیچ حاڵەتێکی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمار کرابێت
گوته‌بیژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەو دەنگۆیانەی ڕەت کردەوە کە بانگەشەی تۆمارکردنی حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە هەندێک بەکارهێنەر بانگەشەی ئەوە دەکەن کە گوایە بازرگانێکی کورد پاش گەڕانەوەی لە چین، پشکنینی بۆ کراوە و گومانی تووشبوونی بە پەتای کۆرۆنای لێکراوە.

لە بەرامبەردا د. محه‌مه‌د قادر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاند، هیچ حاڵەتێکی نه‌خۆشیی کۆرۆنا له‌ کوردستان و عێراقیش و تۆمار نه‌کراوه‌.

نیگەرانیشی لەوە دەربڕی کە "هەندێک پەیج و بەکارهێنەری تۆرە کۆمەڵایەتییەکان قسه‌ی ناڕاستیان بڵاو کردووه‌ته‌وه‌ که‌ گوایه‌ حاڵه‌ت تۆمار کراوه‌".

ئەوەشی دووپات کردەوە کە ڕێوشوێنی پێویستیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا گرتووەتە بەر.







باسنیوز
Top