بڕیارە ئەمڕۆ جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا دێتە هەولێر
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە، کاتژمێر ١٠:٣٠ خولەکی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٩ی ١ی ٢٠٢٠، میخائیل بۆگدانۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا و نێردەی سەرۆکی ڕووسیا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتانی ئەفریقیا، بە سەردانێک دەگاتە هەولێر.
چاوەڕوان دەکرێت لەم سەردانەیدا بۆگدانۆڤ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە و پەیوەندییەکانی هەردوولا و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ بکات.
باسنیوز
