ئێران بانگەشەی کوژرانی پلاندانەری هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر قاسم سولەیمانی دەکات

ئێران بانگەشەی کوژرانی پلاندانەری هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر قاسم سولەیمانی دەکات
میدیای فەرمیی ئێران بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئەو کەسەی پلانی کوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێرانی داڕشت، لە ئەفغانستان کوژراوە.

بەگوێرەی هەواڵی میدیا فەرمییەکانی ئێران کە پشتیان بە سەرچاوەی ڕووسی بەستووە، بەرپرسی ئۆپەراسیۆنی کوشتنی قاسم سولەیمانی بەهۆی کەوتنەوە خوارەوە فڕۆکە سەربازییەکەی ئه‌مریکا لە ئەفغانستان کوژرا.

سەرچاوەکانی ڕوسیا ئاماژه‌یان به‌وه‌ داوه‌ كه‌ مایکل دی ئاندرا، ئه‌فسه‌رى CIA و بەرپرسی ئۆپه‌راسیۆنى کوشتنی قاسم سولەیمانی لەکاتی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەی هێزەکانی ئه‌مریکا لە ئەفغانستان، کوژرا.

ماڵپه‌ڕى (ڤیتێرێنس توده‌ى)ش ئاماژه‌ى به‌وه‌ داوه‌، دی ئاندرا یەکێک لە دیارترین ئەفسەری CIA و بەرپرسی ئۆپەراسیۆنەکانی عێراق، ئێران و ئەفغانستان بووە.









باسنيوز


Top