به‌هۆی گرانكردنی نرخه‌وه كارگه‌یه‌كی غاز له سلێمانى داده‌خرێت
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 28/1/2020، قایمقامیه‌تى سلێمانى ڕاگه‌یاندراوێكى له ماڵپه‌ڕى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "له ڕاپۆرتی لێژنه‌ی غاز ئه‌وه خراوه ته ڕوو، كه كارگه‌ی غازی ئه‌زمه‌ڕ، نرخی غازی ماڵانی له‌سه‌ر بریكاره‌كان زیاد كردووه، له كاتێكدا شاری سلێمانی ڕووبه‌ڕووی هیچ گرفتێك له بڕ و نرخی غازی ماڵان نه‌بووه‌ته‌وه، به‌ڵام خاوه‌نی كارگه‌كه به حه‌وت هه‌زار و 500 دینار فرۆشتوویه‌تی به بریكاره‌كان كه پێوسته به‌نرخی ئاسایی كه ته‌نیا شه‌ش هه‌زار و 500 دیناره، پێیان بفرۆشێت".
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، خاوه‌ن كارگه‌ی غازی ئه‌زمه‌ڕ به بریكاره‌كانی ڕاگه‌یاندووه نرخی غاز له‌سه‌ر هاووڵاتییان زیاد بكه‌ن گوتویه‌تی: " به 9 هه‌زار، یان 10 هه‌زار دینار بیفرۆشن"، بۆیه به‌هۆی گرانفرۆشییه‌وه له‌لایه‌ن قایمقامی سلێمانی، بڕیاری داخستنی كارگه‌كه درا، هه‌روه‌ها ئه‌و غازه‌ی له كۆگای كارگهكهدایه، به‌نرخی ئاسایی به سه‌ر بریكاره‌كاندا دابه‌ش ده‌كرێت.
هه‌ر له ڕاگهیاندراوهكهدا ڕوونیش كراوه‌ته‌وه، لێژنه‌ی غازی سه‌ر به لێژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی جارێكی دیكه دڵنیایی به هاووڵاتییانى سلێمانی ده‌دات، كه هیچ كێشه‌یه‌ك له بڕ و نرخی غازی ماڵان‌دا دروست نه‌بووه و هه‌ر هاووڵاتییه‌ك حاڵه‌تێكی بینی كه نرخی غاز گران كرابوو، یان دووكاندارێك ئاماده نه‌بوو بیفرۆشێت، ده‌ستبه‌جێ لێژنه هاوبه‌شه‌كانی لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێكاری پێویستی له‌گه‌ڵدا بگیرێته به‌ر.
باسنيوز
