له شاره‌زوور كه‌سێك به‌هۆى ڕووداوێكى هاتوچۆ گیانى له‌ده‌ست دا
كه‌مال ئه‌حمه‌د، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنى نه‌خۆشخانه‌ى گشتیى شه‌هید ڕه‌ئوف به‌گ له شاره‌زوور، ڕاىگه‌یاند: "پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 28/1/2019، ته‌رمى كه‌سێك گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌كه‌مان، كه به‌هۆى ڕووداوێكى هاتوچۆوه له‌نزیك پردى قه‌ره‌گۆل له شاره‌دێی وارماوا، گیانى له‌ده‌ست دابوو".
گوتیشی: "ئه‌و كه‌سه ناوى (عه‌زیز عه‌لی)یه و ته‌مه‌نى 52 ساڵه و دانیشتووى شاره‌دێی وارماوایه".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى شاره‌زوور، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ، ڕای گه‌یاندووه: "ڕووداوه‌كه له‌نێوان ئۆتۆمبێلێكى بارهه‌ڵگر و ماتۆرسكیلێكى سێ تایه‌دا ڕووی داوه، شۆفێرى ماتۆرسكیله‌كه‌ش كه گیانى له‌ده‌ست داوه، كاسب بووه".
باس‌نیوز
