داوا دەکرێت مۆنۆمێنتەکانی شەھیدان بخرێنە سەر یەک وەزارەت
سەوسەن محمەد، سەرۆکی لیژنەی شەھیدان لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: "لیژنەکەمان بە دواداچوون بۆ کێشەی مۆنۆمێنتەکان دەکات کە بەشێکیان پشتگوێ خراون."
سەرۆکی لیژنەکە گوتیشی: "مۆنۆمێنتی شەھیدان لە شار و شارۆچکەکانی سەر بە وەزارەت، یان دامەزراوەیەکی دیاریکراو نین و پێوستە بخرێنە سەر یەک وەزارەت، یان بەڕێوەبەرایەتییەکی تایبەتیان بۆ دابمەزرێت".
سەوسەن محەمەد گوتیشی: "لیژنەی شەھیدانی پەرلەمان بڕیاری داوە سه‌رجه‌م مۆنۆمێنته‌كانى هه‌رێمى كوردستان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانى سیاسى به‌سه‌ر بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له نزیكه‌وه ئاگادارى كێشه و گرفته‌كانیان بن".
باس‌نیوز
