مەسرور بارزانی: هەرێمی کوردستان گرنگییەکی زۆر بە کەرتی تایبەت دەدات

 مەسرور بارزانی: هەرێمی کوردستان گرنگییەکی زۆر بە کەرتی تایبەت دەدات
کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک لە وەبەرهێنەران و سەرمایەداران دەستی پێکرد و مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رای گەیاند کە هەرێمی کوردستان گرنگییەکی زۆر بە کەرتی تایبەت دەدات.

کەمێک لەمەوبەر (سێشەممە ٢٨ی ١ی ٢٠٢٠)، کۆبوونەوەی نێوان مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک لە گەورە وەبەرهێنەر و سەرمایەدارانی هەرێمی کوردستان دەستی پێکرد.

لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رای گەیاند، هەرێمی کوردستان گرنگییەکی زۆر بە کەرتی تایبەت دەکات و حکوومەتیش کار بۆ هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات دەکات و نایەوێت تەنیا پشت بە داهاتی نەوت و غاز ببەستێت.

جەختیشی کردەوە کە هەر لە سەرەتاوە هەوڵمانداوە ئابووریی کوردستان بکەینە ئابوورییەکی هەمەچەشن.

بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی کارنامەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، تایبەت بە وەبەرهێنان و گەشەپێدانی ئابووری لە هەرێمی کوردستان بکرێت.




باسنيوز
Top