ئاگادارییەک لەبارەی رێگای نێوان هەولێر - شەقڵاوە بڵاو کرایەوە
هاتوچۆی هەولێر لە ئاگادارییەکدا رایگەیاندووە، ئاگاداری شۆفێران و هاووڵاتییان دەکەینەوە کەوا لەبەر بەرژەوەندی گشتی و رێکخستنی هاتوچۆ لە رێگای شەقڵاوە - هەولێر ئەمرۆ تیمی ئەندازەی هاتوچۆی هەولێر هەڵسان بەرێکخستنەوەی رێگایەکە بەشێوەیەک کە شەقامی کۆن تەنها کرایە سایدی چوون بۆ شەقلاوە، و جووت سایدە تەواونەکراوەکەش سەرتاپای کرایە سایدی هاتن بەرەو هەولێر کەئەمەش کاریگەری دەبێت لەسەر کەمکردنەوەی قەرەباڵغی رۆژانی پشوو یان هەینی.
هەروەها هاتوچۆی هەولێر داوا لە هاووڵاتییان و شۆفێران دەکات کەوا پابەندی رۆیشتن بن بەپێی هێما دیاریکراوەکان.
باسنيوز
