بۆ یه‌كه‌مجار كۆلێژى پزیشكى له زانكۆى هه‌ڵه‌بجه ده‌كرێته‌وه
پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دكتۆر مه‌هاباد كامیل، سه‌رۆكى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه، ڕاىگه‌یاند: "هه‌نگاوه‌كانى كردنه‌وه‌ى كۆلێژى پزیشكى له زانكۆى هه‌ڵه‌بجه به‌رده‌وامییان هه‌یه و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه شاندێكى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه‌یان كردووه و پێكه‌وه گفتوگۆمان له‌باره‌ى مه‌رجه‌كان و ڕێوشوێن و پێداویستییه‌كانى كردنه‌وه‌ى كۆلێژه‌كه كردووه".
ده‌شڵێت: "ئێستا سه‌رقاڵى ئاماده‌كردنى پرۆپۆزه‌ڵی پرۆژه‌كه‌ین و پێویستمان به ڕه‌زامه‌ندیی وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵایه بۆ كردنه‌وه‌ى ئه‌و به‌شه له پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه".
سه‌رۆكى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كردنه‌وه‌ى كۆلێژى پزیشكى له پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه پێویستییه‌كى گرنگه، چونكه یه‌كێكه له پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان و له‌ڕووى تواناى مرۆییشه‌وه، خاوه‌نى نزیكه‌ى 150 پزیشكه كه هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى ماسته‌ر و دكتۆران و ده‌توانن له كۆلێژه‌كه‌دا وانه بڵێنه‌وه.
پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دكتۆر مه‌هاباد كامیل ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، نه‌خۆشخانه‌كانى سنووره‌كه‌ش ژینگه‌یه‌كى له‌بارن بۆ به‌رده‌وامیدان به كردنه‌وه‌ى كۆلێژه‌كه و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى ته‌ندروستیى هه‌ڵه‌بجه و پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه‌ش به‌ڵێنى هه‌موو جۆره هاوكارییه‌كیان داوه بۆ سه‌رپێخستن و كردنه‌وه‌ى كۆلێژه‌كه.
باس‌نیوز
