هێڵكارى بۆ ڕێگاى هه‌ولێر - كۆیه ده‌كرێت
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 27/1/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى كۆیه لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیی عه‌قیدی هاتوچۆى ماف زاهیر محه‌مه‌د غه‌فوور، به‌ڕێوه‌به‌رى هاتوچۆى كۆیه‌ى بڵاو كردووه‌ته‌وه و ڕاى گه‌یاندووه: "وه‌زاره‌تى ناوخۆ ڕه‌زامه‌ندى نیشان دا هێماكانى هاتوچۆ له‌سه‌ر ڕێگاى هه‌ولێر - كۆیه دابنرێن، هه‌روه‌ها هێڵكارى بۆ ڕێگایه‌كه به بۆیه‌ى سپی بكرێت، هه‌روه‌ها گادرێلیشى لێ داده‌نرێت، له چه‌ند ڕۆژى داهاتووشدا ده‌ست به كاره‌كان ده‌كرێت".
باسى له‌وه‌ش كردووه، له پێنج چوارڕیانى كۆیه، پێنج ترافیكلایت ده‌گۆڕدرێن و چاك ده‌كرێنه‌وه".
باسنيوز
