53 به‌ركه‌وتووی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه بۆ چاره‌سه‌ر ده‌برێنه ده‌ره‌وه‌ی وڵات
لەمبارەوە لوقمان عه‌بدولقادر، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، ڕایگه‌یاند: "بڕیاره له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا وه‌جبه‌یه‌ك له به‌ركه‌وتوانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، كه ژماره‌یان (53) كه‌سه و فه‌رمانیان بۆ وه‌رگیراوه، به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكرێن".
ڕوونیشی كرده‌وه: "له‌سه‌ر ئه‌ركی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌نێدرین بۆ ئێران و هه‌ر یه‌كه له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، وه‌زاره‌تی دارایی و كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانیش له هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری بۆ ناردنیان، به‌شدار ده‌بن"
باس‌نیوز
