فڕۆکەیەک لە ئاسمانی ئەفغانستان کەوتە خوارەوە
فڕۆکەکە سەر بە هێڵی ئاسمانیی (ئاریانا)ی حکوومیی ئەفغانستانە و دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 27-1- 2020 کەوتووەتە خوارەوە.
بەشێک لە سەرچاوە میدیاییەکان باس لەوە دەکەن، کە هێڵی ئاسمانیی ئاریانا رەتی کردووەتەوە فڕۆکە تێکشکاوەکە سەر بە هێڵەکەیان بێت.
فڕۆکەکە بە 83 سەرنشینەوە لە ناوچەیەکی ویلایەتی گەزنی لە ناوەڕاستی ئەفغانستان، کە ناوچەکە لەژێر دەسەڵاتی بزووتنەوەی تاڵیبانە، کەوتووەتە خوارەوە.
تا ئێستا چارەنووسی سەرنشینەکان و هۆکاری کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکە نەزانراوە.
باسنيوز
