بۆ یەكەم جارە لەسەر ئاستی جیهان... زانایەكی كورد لە ئەمریكاو داهێنانێكی نوێ لە بیركاری
ئەم زانایە داهێناێكی دەگمەنی كردووە كە پێشتر هیچ زانایەكی بیركاری لە جیهاندا پەی پێ نەبردووە، داهێنانەكەش بریتییە لە (سێگۆشاندنی گۆشە ئەندازە بە پرگال و راستەی ناپلەبەند).. ئەم داهێنانەی لە ساڵی 2019 تەواوكردووە.. لەسەر ئاستی ئەمریكاو جیهان بۆتە مایەی گرنگی و بایەخی زانایان و لەم رووەوە لە رۆژنامەو گۆڤارو كۆڕە زانستییەكاندا ئاماژەی پێكراوەو خەڵات كراوە، شیكارو سەلماندنی ئەم داهێنانەش لە یوتیوب بڵاوكراوەتەوە.
بە سوپاسەوە ئەم هەواڵە لەلایەن كاك بەهائەددین جەلال-وە بۆمان رەوانە كراوە.
