نێچیرڤان بارزانی: کاری زۆر ماوە بکرێت تاوەکو جینۆساید لە جیهاندا دووبارە نەبێتەوە

 نێچیرڤان بارزانی: کاری زۆر ماوە بکرێت تاوەکو جینۆساید لە جیهاندا دووبارە نەبێتەوە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی کۆمەڵکوکژردنی جووەکان ناسراو بە هۆڵۆکۆست دەڵێت؛ بەداخەوە هێشتا کاری زۆر ماوە بکرێت تاوەکو جینۆساید لە جیهاندا دووبارە نەبنەوە.

لە هەژماری خۆی لە توویتەر نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت "رۆژی بیرەوەری هۆلۆکۆست ئەوەمان بیردەخاتەوە کە مرۆڤایەتی کاری زۆریکردووە بۆ وەستاندنی جینۆساید و بیرکردنەوە لە قوربانییەکانی". بەڵام دەڵێت " بەداخەوە رێگایەکی درێژترمان لەپێشە تاوەکو خەڵکی بە ئامانجکراو لە سەرتاسەری جیهان لە جینۆساید بپارێزرێن".

سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت "دەبێ بڵێین نابێت هەرگیز ئەمە دووبارە ببێتەوە، ئەوەش بە سیاسەت و میکانیزمی گونجاو دەبێت."

ئەمڕۆ دووشەممە 27-1 یادی کۆمەڵکوژی جووەکانە لەلایەن نازییەکانی ئەڵمانیاوە، لە ساڵی 1941 تاوەکو 1945 نزیکەی 6 ملیۆن جوو کۆمەڵکوژکران.




رووداو
Top