قاسم شه‌شۆ: به گه‌ڕانه‌وه‌ی عه‌ره‌به‌كانی شنگال جموجۆڵی داعش زیادی كردووه
قاسم شه‌شۆ گوتی: :گەڕانه‌وه‌ی عه‌ره‌به‌كانی گونده‌كانی سنووری شنگال به‌رده‌وامە و ئه‌و عه‌ره‌بانه كاتی خۆی ده‌ستیان له كوشتنی كوردانی ئێزدی‌دا هه‌بووه و به‌ڵگه‌ی ته‌واومان له‌سه‌ریان هه‌یه و به‌شێك له‌وانه پله‌ی ئه‌میریشیان هه‌بوو، بۆیه ئێستا به هاوكاریی حكوومه‌تی عێراق ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ناوچه‌كە."
قاسم شه‌شۆ گوتیشی: "دوای گەڕانه‌وه‌ی ئه‌و داعشانه جموجۆڵی داعش له ناوچه‌كه زۆر زیاد بووه و بوونه‌ته‌وه مه‌ترسی بۆ سه‌ر شنگال و ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت، كرده‌وه‌ش له‌دژمان ئه‌نجام ده‌ده‌ن."
شه‌شۆ باسی له‌وه‌ش كرد: "جگه له‌وه، له سووریاش په‌كه‌كه و حه‌شدی شه‌عبی چه‌كداری داعش به پاره ڕه‌وانه‌ی سنووری شنگال ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه شنگال بكه‌وێته‌وه ده‌ست ئه‌وان، به‌ڵام ئه‌م جاره هێزی پێشمه‌رگه به جۆرێك به‌هێزه به هیچ جۆرێك ڕێگه ناده‌ین ئه‌وه‌ی كردوویانه دووباره‌ی بكه‌نه‌وه."
