له سلێمانى دەست بەسەر دوو ئۆتۆمبێلی دزراودا گیرا
ئهمڕۆ یهكشهممه 26/1/2020، نەقیب سەركەوت ئهحمهد، بەڕێوەبەری بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگاى سلێمانی له پرێس كۆنفرانسێكدا ڕای گەیاند: "لەلایەن پۆلیسی شاری بابلەوە ئاگادار كراینەوە كە ئۆتۆمبێلێك لەجۆری لاندكرووزەر لەو شارە دزراوە و گومانیان هەبوو كە بەرەو شارەكانی هەولێر و سلێمانی هێنرابێت، بۆ كۆكردنەوەی زانیاری و دەستپێكردنی لێكۆڵینەوەكان، هێزەكانمان لەبەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان و بەشی پۆلیسی فریاكەوتن ئاگادار كردەوە، دوێنێ 2020/1/25 ئۆتۆمبێلەكە لە پێشانگایەكی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل دۆزایەوە و دەستی بەسىردا گیرا، ئەو كەسەش دەستگیر كرا كە ئوتومبیلەكەی پێبووە، ئێستاش ئەو كەسە بە بڕیاری دادوەر بەندە".
ئاماژهى بهوهش دا، ڕۆژی 2020/1/24 ئۆتۆمبێلێك لە سلێمانی دزرابوو، كە بەزۆر لەخاوەنەكەیان سەندبوو، پاش تۆماركردنی سكاڵا لەبەشی پۆلیسی فریاكەوتن و نەهێشتنی تاوان لەلایەن شۆفێری ئۆتۆمبێلەكەوە، لەماوەی چەند كاتژمێرێكی كەمدا توانرا ئۆتۆمبێلەكە بدۆزرێتەوە و دەستی بەسەردا بگیرێت، ئەو كەسەش دەستگیر بكرێت، كە ئۆتۆمبێلەكەی دزی بوو.
باسنيوز
