زیانەكانی بوومەلەرزەكەی باکووری کوردستان ئاشكرا بوون

زیانەكانی بوومەلەرزەكەی باکووری کوردستان ئاشكرا بوون
بوومەلەرزەكەی ٢٤ی ١ی ٢٠١٩ لە پارێزگای خارپێتی باکووری کوردستان جگە لەوەی تا ئێستا ٣٢ كەس كوژراوە و زیاتر لە هەزار و 500 كەسیش بریندارن، هاوکات زیانێكی زۆری مادی بە دوای خۆیدا هێناوە، كە دەیان باڵەخانە وێران بوون. وەزیری ژینگەی توركیاش لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەنووسان، زیانەكانی بوومەلەرزەكەی ئاشكرا كرد.

موراد كوروم، وەزیری ژینگەی توركیا ئاشكرای کرد لە بوومەلەرزەكەدا، لەناو سەنتەری خارپێت ١٩ باڵەخانە داڕووخاون و وێران بوون، ١٠٧ی تریش بە سەختی زیانیان بەركەوتووە و ٣٧ باڵەخانەش زیانەكانیان مام ناوەندە و ١٧١ باڵەخانەش زیانەكانیان كەمە.

ئەو بەرپرسەی تورکیا ئاشكراشی کردووە، لە هەردوو ناوچەی دۆغان یۆڵ و پوتەرگەی سەر بە مالاتیا، ٥٤ باڵەخانە ڕووخاون و ٤١٨ باڵەخانەی دیکەش بە سەختی زیانیان بەر كەوتووە و ٤یش زیانەكانیان مام ناوەندە و ١٩٩ باڵەخانەی دیکەش زیانەکانیان کەم بوە.

هەروەها بە گوێرەی تازەترین ئاماری كوژراو و بریندارەكان، ٣٢ كەس كوژراوە و ١٣٣٠ كەسیش بریندار بوونە، بەڵام لایەنی پەیوەندیدار بەردەوامە لە گەڕان و پشكنینی ئەو شوێنانەی بە تەواوی وێران بوون و بە دوای ونبووەكاندا دەگەڕێن.













باسنيوز


Top