ماوهی پێشكەشکردنی خوێندنی دبلۆمی باڵا، ماستهر و دكتۆرا درێژکرایەوە
عەباس ئەکرەم، وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندوە، "لە پێناو بەرژەوەندى گشتى و ڕەخساندنى دەرفەتى زیاتر بۆ خوازیاران و پێشکەشکارانى خوێندنى باڵا/ دبلۆمى باڵاى یەک ساڵەى ئەکادیمى و ماستەر و دکتۆرا بڕیاردرا بە درێژکردنەوەى ماوەى پێشکەشکردن و ئەنجامدانى تاقیکردنەوەى توانستى زانستى".
ئاماژەی بەوەشکردوە، بەو پێیەش گۆڕانکارى بەسەر ماوەى پێشکەشکردن و تاقیکردنەوەکان و دهستپێكردنی ساڵی خوێندن دێت.
بەپێی راگەیەندراوەکەی وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا ماوهی پێشكهشكردن بۆ خوێندنی باڵا/دبلۆمی باڵا و ماستهر و دكتۆرا تا رۆژى یەکشەممە ڕێکەوتى 2-2-2020 درێژکراوەتەوە.
رونیشیکردوەتەوە، تاقیكردنهوهی توانستی زانستی، رۆژى دوشەمە رێكهوتی 10-2-2020 ئەنجام دەدرێت، دهستپێكردنی خوێندنیشی لە 1/3/2020 دەبێت.
خەندان
