د.محه‌مه‌د قادر، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیى حكومەتی هەرێم: ڕێوشوێنى پێویست له دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیراوه‌ته به‌ر
د.محه‌مه‌د قادر، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیى ڕاگه‌یاند: "تا ئێستا له ناوخۆی هه‌رێمى کوردستان ئاماده‌کاری کراوه و له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیی دیکه جیای ده‌که‌ینه‌وه و ده‌یخه‌ینه ژێر چاودێریی چڕ، هه‌روه‌ها ڕێوشوێنى پێویست گیراوه‌ته به‌ر، به‌رده‌وامین له بڵاوکردنه‌وه‌ی هۆشیاریی ته‌ندروستی و داواکارین خه‌ڵک دوور بکه‌وێته‌وه له ته‌وقه‌کردن و ماچ و به‌رکه‌وته‌ی ڕاسته‌وخۆ، به‌ڵام تا ئێستا مه‌ترسیی له‌سه‌ر هه‌رێمى کوردستان و عێراق نه‌بووه".
گوتیشی: "به‌شێك له نیشانه‌کانی تووشبوون به ڤایرۆسی کۆرۆنا هه‌مان نیشانه‌ی ئه‌نفله‌وه‌نزان، نیشانه‌كانیشى بریتین له: ژانه‌سه‌ر، کۆکه، ته‌نگه‌نه‌فه‌سى، په‌یدابوونى ئازار له ماسولکه‌كانى له‌ش، هه‌وکردنی سییه‌كان، له‌کارکه‌وتنی گورچیله".
باس‌نیوز
