فەرماندەیەكی پێشمەرگە: دۆخی ئەمنیی سنووری كوڵەجۆ جێگیرە
عەمید جموور ڕۆستەم، جێگری فەرماندەی لیوای 3 ی پیادەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان، راگەیاند: "نزیكەی یەک مانگێک دەبێت تیرۆریستانی داعش لە سنووری كوڵەجۆ ڕوڵیان نەبووە و هێرشیان ئەنجام نەداوە."
ئەو فەرماندەیە هۆكاری لاوازبوونی داعشی ئەو بۆردومانەی هێزەكانی ئەمریكا و ئۆپەراسیۆنی پێشمەرگە لەو ناوچەیە گەڕاندەوە كە پێش مانگی 11 چەكداری لێ كوشتن و زیانی بەرچاوی پێ گەیاندن.
ئەوەشی خستە ڕوو: "پێشمەرگە لەو سنوورە زۆر بە وریاییەوە لە ئامادەباشیدایە بۆ وەڵامدانەوەی هەر جووڵەیەك کە ئەگەر بێت داعش نیازی هێرشی هەبێت".
باسنیوز
