سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجام دا

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجام دا
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 2020/1/25 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کورستان و مەولود چاووشئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی وەزیری دەرەوەی تورکیاوە هاوسۆزی خۆی بۆ کەسوکاری قوربانیانی بوومەلەرزەی شاری ئەلئەزیز ( خارپێت) و دەوروبەری دەربڕی و، هیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ بریندارانی ئەو کارەساتە خواست.
Top