نهقیبی پارێزهرانی کوردستان: ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق ناکۆکی لەگەڵ دادگای فیدرالی هەیە
لە نووسراوەکەدا کە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی ١ی ٢٠٢٠ بە واژۆی قازی فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق دەرکراوە، ئاماژە بەوە دراوە کە بەهۆی خانەنشینکردنی دادوەرێکی ئەندامی دادگای باڵای ئیتیحادی، لەمەودوا هەر بڕیارێک لە دادگاکەوە دەربچێت، لە ڕووی یاساییەوە هیچ پشتیوانێکی نییە و ”وەک نەبوو وایە“.
لەمبارەیەوە بەختیار حەیدەر، نەقیبی پارێزەرانی کوردستان رای گەیاند، دهسهڵاتی دادوهری به هیچ شێوەیەک دهسهڵاتی ئهوهی نییه كه بڕیارهكانی دادگای فیدرالیی عێراق رابگرێت، چونكه ”دادگای فیدرالیی باڵا خۆی پەیوەندیدارە به بڕیار و چارهسهری دۆخی خۆی".
دووپاتیشی کردەوە کە نووسراوەکە هیچ کاریگەری لەسەر دادگای باڵای فیدرالی نابێت، چونکە دادگاکە بە یاسایەکی تایبەت بە خۆی دامەزراوە و ”ئەنجوومەنی دادوەری بۆی نییە دەستێوەردان بکات“.
بە بڕوای نەقیبی پارێزەرانی کوردستان، بەشێک لە هۆکارەکانی نووسراوەکەی قازی فایەق زێدان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەم دوو دامەزراوەیەی دەوڵەتی عێراق ”پەیوەندییان باش نییە و لەم ڕێگەیەوە دەسەڵاتی دادوەریی عێراق دەیەوێت لە دادگای باڵای فیدرالی بدات“.
باسنیوز
