پەرلەمانی کوردستان سکاڵا لە دژی یاسایەکی عێراقی تۆمار دەکات
زیاد جەبار، سەرۆکی لێژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، یاساکە لە ساڵی رابردوو دەرچووە و پێچەوانەی دەستوری عێراق و دژی مافە دەستورییەکانی ھەرێمی کوردستانە.
زیاد جەبار هەروەها رایگەیاند، بەپێی ئەو یاسایەی پەرلەمانی عێراق، حکوومەتی عێراق وەک پارێزگایەک مامەڵە لەگە هەرێمی کوردستان دەکات،کە هەرێمی دەستووری و دان پێدانراوە.
سەرۆکی لێژنەی دارایی پەرلەمان ئاماژەی بەوەش کرد، لێژنەکە و دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان ئامادەکارییان کردووە بۆ تانەدان لەو یاسایە لە دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق.
باسنیوز
