سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی عێراق مەترسییەکانی بەهێزبوونەوەی تیرۆر تاوتوێ دەکەن
بەپێی راگەیەندراوێکی بارەگای بارزانی، ئەمڕۆ شەممە 25-1-2020، سەرۆک مەسعود بارزانی لە سەڵاحەدین پێشوازیی لە نەجاح شەممەری، وەزیری بەرگریی عێراق کردووە.
لە دیدارێکدا، سەرۆک بارزانی و نەجاح شەممەری، نیگەرانیی خۆیان لە مەترسییەکانی بەهێزبوونەوەی تیرۆر لە عێراق و ناوچەکە، نیشان داوە.
هەر لە دیدارەکەدا، جگە لە پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکان، گفتوگۆ لەبارەی تێپەڕاندن و کارکردن لەسەر بابەتە ستراتیژییەکانی عێراق کراوە و هەردوو لا جەختیان لەسەر ئەوە کردووەتەوە، کەپێویستە ئەو پرسە ستراتیژییانە بە تەوافوقی نیشتمانی تێپەڕێندرێن.
باسنیوز
