هاتوچۆى ده‌ربه‌ندیخان ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 25/1/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى ده‌ربه‌ندیخان ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "له شه‌وى ڕابردووه‌وه هه‌ژمارێكى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان کۆمەڵێک وێنەی ڕووداوێکی چەند ساڵێک پێش ئێستای داناوە و ئاماژەی به‌وه دا كه ڕووداوێکی هاتوچۆ لەبەردەم تونێلی دەربه‌ندیخان ڕووى داوه".
باس له‌وه‌ش كراوه: "جیاواز لەو چەواشەکارییهى، کە ئێمە وەک هاتوچۆ و دامودەزگاکانی دیكه‌ى پۆلیس و ئاسایش و تەندروستیی بەخێرای خۆمان گەیاندە شوێنی ڕووداوەکە و هیچ ڕووداوێکمان نەبینی، هەوڵمان دا زانیاری لەو هه‌ژماره وەرگرین و ئاماژەیان به‌وه دا کە ئەو ڕووداوە کۆنە، بۆیە چەند جارێک داوامان کرد ڕوونکردنەوە بنووسن، لەبەر ئەوەی هاووڵاتییان و ڕۆژنامه‌نووس و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن بەدواداچوون و پرسیاری زۆرمان ئاڕاستە دەکەن و بەشێکیش لەو کەناڵانە بێ گەڕانەوە بۆ ئێمە، زانیاری نادروستیان بڵاو کرده‌وە".
هاتوچۆى ده‌ربه‌ندیخان ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو: "ئەمە جگە لەوەی کارێکی تێکدەرانە و چەواشەکارانەیە، لەهەمان کاتدا هۆکارێکە بۆ نائارامیی شۆفێر و هاووڵاتییان لە سنوورەکەماندا و خەڵکانێکی زۆر بەهۆیەوە نا‌وێرن له ناوچەکەدا تێپەڕ ببن، زۆر هەوڵمان دا ئەو هه‌ژماره ڕوونکردنەوە بنووسێت، به‌ڵام نەینووسی، بۆیه ناچار بووین ئەم ڕوونکردنەوەیە بدەین".
له ڕوونكردنهوهكهدا ئه‌وه‌ش ڕاگه‌یاندراوه كه هەندێک پەیج و هه‌ژمار له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، بۆ لایککردن و کۆمێنتکردن و فراوانبوونی هاوڕێیەتیی کەسانێکی بێ ئەزموون، هیچ ئامانجێکیان نییە جگە لە ورووژاندنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.
باسنيوز
